دیجیتال میدیای سپێده
له‌ساڵى 2023 دا ژماره‌ى دانیشتوانى چین بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1961ه‌وه له‌كه‌مى بدات،ئه‌مه‌ش گۆرانكارییه‌كى مێژوویه‌وده‌بێته هۆى ده‌ستپێكێكى نوێ بۆ دابه‌زاندنى ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى،هندستان ده‌بێته یه‌كه‌م وڵات له زۆرى ژماره‌ى دانیشتیوان كه‌پێشتر چین له‌رێزى یه‌كه‌م بووه.
نووسینگه‌ى نیشتیمانى بۆ ئامار له‌چین بڵاویكرده‌وه: تا كۆتایى ساڵى 2022 له‌چین یه‌ك ملیار‌و 41 ملیۆن و 175 هزار كه‌س تۆماركراوه، كه‌ساڵى رابردوو ژماره‌ى دانیشتوان تێیدا یه‌ك ملیار و 41 ملیۆن و 260 كه‌س بووه.
راشیگه‌یاندوه: له‌ساڵى 1974وه تا ئێستا چین زۆرترین ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدانیشى تۆماركردوه كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى دانیشتوان له‌چین بۆ سیاسه‌تى له‌دایكبوونى یه‌ك منداڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ده‌سه‌ڵاتدارانى چین له‌نێوان ساڵانى 1980 بۆ 2015 دا جێبه‌جێى كردوه وجگه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا كه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه له‌و وڵاته.