ئۆكرانیا.. له‌ هێرشێكدا بۆسه‌ر ناوچه‌ی دۆنێتسك، شه‌ش كه‌س بوونه‌قوربانی

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ هێرشێكدا بۆسه‌ر ناوچه‌ی دۆنێتسكی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا شه‌ش كه‌س بوونه‌قوربانی.

ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا دژبه‌ ئۆكراینا هه‌ڵیگیرساندووه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. له‌ ئاكامی هێرشی سه‌ر ناوچه‌ی دۆنێتسك رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا، لانیكه‌م دوو كه‌س كوژران و چواری دیكه‌یش برینداربوون ، ژماره‌یه‌ك خانوو و دووكان و ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ركه‌وت.

تیمه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی دۆخی له‌ناكاوی رووسیا،سه‌رقاڵی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنن له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌،دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی ڕابردوو،مووشه‌كێكی سوپای روسیا به‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وت.

دوێنێ سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ئاشكرایكرد: ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ مه‌ده‌نییانه‌ی له‌ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كی سوپای روسیا بۆ سه‌ر شاری دنیپرۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 30 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌..