دیجیتاڵ میدیای یسپێدە
ئەم هەفتەیە، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، جانێت یەلەن و جێگری سەرۆکوەزیرانی چین بۆ کاروباری پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان و بازرگانیی دەرەکی، لیو هی لە شاری زیورخ باکووری سویسرا کۆدەبنەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و وەزارەتی بازرگانیی چین لە دوو راگەیەندراوی هاوکاتدا، ئاماژەیان بەوەداوە، هەردوولا (جانێت یەلەن و لیو هی) کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆسن لە سویسرا کۆ دەبنەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا ئاماژە بەوە دراوە کە یەلەن و لیو "بیروڕا لەبارەی چۆنێتیی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین ئاڵوگۆڕ دەکەن، هەروەها باس لە کێشە ئابوورییەکان دەکەن".
وەزارەتی بازرگانیی چین لە راگەیەندراوەکەی خۆیدا باسی لەوە کردووە کە کۆبوونەوەکە "دەبێتە مایەی بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی هەردوو وڵات لەبارەی سیاسەتە ئابوورییەکان".
ئاماژە بەوە نەدراوە کە هەردوولا ئەو کێشانە تاوتوێ دەکەن کە لە دانانی گومرکی تایبەتەوە سەرچاوەیان گرتووە، یان نا.
ئەمە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی رووبەڕووی جانێت یەلەن لە کاتی دەستبەکاربوونییەوە لە ٢٠٢٠ وەک وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی چین بۆ کاروباری پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان و بازرگانیی دەرەکی، لیو هی.
پێشتر هەردوولا لە رێگای ئۆنلاینەوە سێ جار کۆبوونەتەوە.