هۆكاری دواكه‌وتنی یه‌كخستنی تابلۆكانی ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كرێت

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

عمید زیادقه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێڕاقی ڕاگه‌یاند،" كه‌ دواكه‌وتنی پڕۆژه‌ی یه‌كخستنی تابلۆكانی ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ هۆی گرێبه‌سته‌كان بووه‌، ئێستاش گرێبه‌سته‌كان مۆر ده‌كرێن و تابلۆكان پشكنینیان بۆده‌كرێت".

قه‌یسی وتیشی،" كه‌ هاتوچۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی مه‌ده‌نی گرێبه‌ست ده‌كات نه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نی سه‌ربازی و دواكه‌وتنه‌كه‌ش له‌به‌ر كێشه‌ی هونه‌ری بووه‌،جگه‌ له‌ڕه‌زامه‌ندی نێوان وه‌زیری پێشوو و وه‌زیری ئێستا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،" كه‌ عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ڕی وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م بابه‌ته‌."