ڕووخاندنی مزگه‌وتێكی مێژوویی له‌ هیندستان ئیدانه ده‌كرێت

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

چالاكوانان سه‌ركۆنه‌ى ڕووخاندنى به‌شێكى زۆرى مزگه‌وتى مێژوویى ناسراو به‌ (شاهى)یان كرد كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى هیندستان له‌ شارێكى سه‌ر به‌ ویلایه‌تى "ئۆتار پڕادیش" ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێى جه‌زیره‌، ئه‌وانه‌ى كارلێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه‌ كردووه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ى ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی ڕووخاندنی به‌شێكی زۆری مزگه‌وته‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌م كارلێككارانه‌ وایاندانا كه‌ ئه‌م كاره‌ موسڵمانان ده‌كاته‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش له‌ نێوه‌ندى ئه‌وه‌ى كه‌ حكومه‌تی هیندۆسی به‌ سه‌رۆكایه‌تى پارتى (به‌هاراتیا جاناتا) له‌ هیندستان به‌ به‌پرسیار داده‌نرێت له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ ئامانج گرتنى ماڵ و مزگه‌وته‌كانی موسڵمانان.

لاى خۆیه‌وه‌ پۆلیسی هیندى له‌ شاره‌كه‌ ڕایگه‌یاند كاره‌كانی فراوانكردن بۆ ڕێگای سه‌ره‌كی له‌ ناوچه‌ی (هاندیا) له‌ شاری (پرایاگراج) ئه‌نجامده‌درێت، و راشیگه‌یاندووه‌ بوونی مزگه‌وته‌كه‌ - كه‌ نزیكه‌ی 5 سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر دروستكراوه‌ - له‌ شوێنی ئێستایدا ڕێگری له‌م فراوانبوونه‌ ده‌كات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پۆلیس پشتڕاستیكرده‌وه‌ كه‌ پێشتر مزگه‌وته‌كه‌ له‌ 9ی ئه‌م مانگه‌دا ڕووخێنراوه‌، ئه‌مه‌ش دوای گفتوگۆ له‌ نێوان به‌رپرسانی شاره‌وانى و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی مزگه‌وته‌كه‌.