له‌ سۆران له‌دژی خراپی كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دانیشتوانی گووندی باڵه‌كیان له‌دژی خراپی كاره‌بای مۆلیده‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و ڕێگای سه‌ره‌كی مێرگه‌سۆر – سۆرانیان داخست , وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن تاكو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ده‌م كێشه‌كه‌یانه‌وه‌ نه‌چێت ڕێگاكه‌ ناكه‌نه‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خۆپیشاندان.

ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێره‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانی گوندی باڵه‌كیان له‌ سنوری شارۆچكه‌ی سۆران به‌هۆی خراپى كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی ده‌ستیان كردوه‌ به‌ خۆپیشاندان, خۆپیشانده‌ران ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر و سۆرانیان داخستوه‌.