دیجیتال میدیای سپێده
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریهك بڵاودهكاتهوه و رایدهگهیهنێت، كه لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید، کامێرای دیاری کردنی تیژڕەوی Point To Point لە هەولێر دانرا و هەفتەی داهاتوو دەکەوێتەکار
دهقی ئاگاداریهكه:
ئاگاداری سەبارەت بە کامێرای خێرایی خاڵ بۆ خاڵ Point To Point.
لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید ئەو کامێراییە لە هەفتەی داهاتوو دەکەوێتە کار.
بۆ ئەوەی خۆتان لە سزای دارایی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بپارێزن، نابێ لە شەقامی ١٢٠ مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بکەن و لە هەموو ١٢٠ مەتری خێرایی رێگا پێدراوە بەم جۆرەیە : ئۆتۆمبێلی بچووک نابێت لە ١١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات.
دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات، هەروەها شوفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە کە تەنیا ڕێگا پێدراون لە هێلی دیاریکراو بۆیان شوفێری بکەن. بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
١٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣