راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا، ئەنتۆن گیراشینکۆ رایگەیاند، لەوە دەکۆڵدرێتەوە کە داخۆ هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە لە نزیک ناوچەی کیێڤ بۆ تێکچوون و کێشەی تەکنیکی، یان بۆ بە ئامانجگرتن دەگەڕێتەوە.
ئەنتۆن گیراشینکۆ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە لە نزیک ناوچەی کیێڤ رایگەیاند: "لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە لە هۆکارەکانی تراجیدیاکە دەکۆڵدرێتەوە، لەو نزیکانە دەزانین هۆکارەکە بۆ تێکچوون و کێشەی تەکنیکی، یان بۆ بە ئامانجگرتن، یانیش بۆ بەزاندنی یاساکانی ئاسایشی ئاسمانیی دەگەڕێتەوە".
گیراشینکۆ بیری خستەوە لە ئاکامی ئەم رووداوەکەدا، جگە لە وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا، دەنیس مۆناسترسکی؛ جێگری یەکەم ئەڤگەنیی ئەنین و یورا لوبکۆڤیچ کە سکرتێریەتی، تەواوی ئەوانەی لەنێو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کردووە و نووسیوویەتی: "تەواوی ئەوانەی لەنێو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون، نیشتمانپەروەر بوون. داکۆکییان لە ئۆکراینا دەکرد و وڵاتیان بەهێزتر دەکرد. هەرگیز لەبیریان ناکەین. کەسوکاریان هەمیشە لەلایەن دەوڵەتەوە دەپارێزرێن".