دیجیتال میدیای سپێده
له‌سنووری پارێزگای مێردین‌ی باكووری كوردستان له‌توركیا، هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌خه‌ڵكى شارى دهۆكن له‌هه‌رێمی كوردستان.
میدیا توركیه‌كان له‌و هێرشه‌دا چوار كه‌س شه‌هیدكراون وكهسێكیش برینداره،كهدووانیان كه‌سایه‌تى ناسراوى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانن له‌بادینان.
هێرشه‌كه له‌كاتێكى دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر رێگاى ئارتوكلوو - نسێبین، له‌پارێزگای مێردین لهباكورى كوردستان روویداوه.
ئه‌و خێزانه كورده دانیشتووی پارێزگای دهۆكن وبهئۆتۆمبێلی خۆیان چوونه‌ته توركیا بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى، ولهباوك وژن وكچ وكوڕێكیان پێكهاتبوون، كهسێیانیان شه‌هید بوونه‌و یه‌كێكیش برینداره.
پۆلیسى توركى رایگه‌یاندوه: خێزانه‌كه له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌دابوون بۆ دهۆك ولهشارۆچكهى نسێبین دراونه‌ته به‌ر گوله‌و هه‌ر چوار قوربانیه‌كه‌ش گوله راسته‌وخۆ له‌سه‌ریان دراوه.
هه‌روه‌ها دوو كه‌سایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌بادینان له‌نێو ئه‌و رووداوه‌دا بوونه‌ته قوربانى، تا ئێستاش نازانرێت هۆكارى شه‌هیدكردنیان چییه كه‌پێكهاتوون له‌مه‌لا ئه‌حمه‌د بێزهلى ته‌مه‌ن 44 ساڵ، حاجى عه‌بدولڵا سالى ته‌مه‌ن 65 ساڵ، چیمه‌ن شاهین كههاوژینى حاجى عه‌بدولڵایه،وه‌ند عه‌بدوڵڵاى كچى حاجى عه‌بدولڵا، له‌گه‌ڵ یه‌ك بریندار كه‌دایكی مه‌لا ئه‌حمه‌ده، ناوی وه‌حیدا حه‌یده‌ره وته‌مه‌نی 65 ساڵه.
ئه‌و خانه‌واده‌یه خانه‌واده‌و كه‌سایه‌تی دیاری ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانن له‌ده‌ڤه‌ری بادینان، وتا ئێستا نازانرێت هۆكاری كوشتنه‌كه‌یان چیه.