هۆڵەندا سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە ئۆکرانیا دەدات

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

حکوومەتی ھۆڵەندا، دوو مووشەکھاوێژی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و ژمارەیەک مووشەک رەوانەی ئۆکرانیا دەکات.

وەزیری بەرگریی ھۆڵەندا، کاجسا ئۆلۆنگرین لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە ھۆڵەندا بە ھاریکاری لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا، پشتیوانی لە پرۆژەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت دەکات.

ئۆلۆنگرین باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی دوو مووشەکھاوێژی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و ژمارەیەک مووشەک رەوانەی ئۆکرانیا دەکات و، 65 سەربازی ھۆڵەندیش مەشق بە سەربازانی ئۆکرانی دەکەن سەبارەت بە سیستمەکە.

ھەروەھا ئۆلۆنگرین ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری حکوومەتی ھۆڵەندا بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانی کردنی ئۆکرانیا ئاماژەیەکی سیاسییە بەرامبەر رووسیا، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو پشتیوانییەی دەکرێت وەڵامی بانگەوازەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکیە.

سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا، مارک رووتە لە 17ی کانوونی یەکەمدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆبووەوە و ئیدانەی ھێرشەکانی رووسیای کرد بۆ سەر ئۆکرانیا و ئاماژەی بەوە کرد کە بەنیازن لەرووی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە پشتیوانی پێشکەش بە ئۆکرانیا بکەن.