ئیسرائیل.. خۆپیشاندان له‌ دژی حكومه‌تی نه‌ته‌نیاهۆ ئه‌نجامدرا

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

شه‌وى رابردوو زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س له‌ دژی حكومه‌تی نوێی ئیسرائیل رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه‌، هۆكاری خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌، له‌ دژی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تى نه‌ته‌نیاهۆ، بۆ نوێكاری له‌ سیسته‌می دادوه‌ری له‌ ئیسرائیل.

خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی ته‌لئه‌بیب و، قودستى رۆژئاوا و، چه‌ندین شارى دیكه‌ به‌رێوه‌چوو، له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئیسرائیلدا، یائیر لاپید، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل و، چه‌ند كه‌سیاتیه‌كی سیاسی ئۆپۆزسیۆنى، حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌ته‌نیاهۆ، به‌شداریان كرد له‌ خۆپیشاندانه‌كان.