دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی هێلكه و مریشك و ئارد به نرخێكی پاڵپشتیكراو بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ین، هه‌وڵه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى به ئامانجی سنوورداركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه له بازاڕدا، كه له مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
محه‌ممه‌د حه‌نون" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی، به كه‌ناڵی عێراقیه نیوزى ، ڕاگه‌یاند:" دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ پشتگیریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكاری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، وه‌زاره‌ت ڕێوشوێنی گرته‌به‌ر بۆ دیاریكردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوود مهندبونهكه ده‌یانگرێته‌وه .
وتیشی "وه‌زاره‌تی بازرگانی، له ڕێگه‌ی بریكار و كۆگاكانییهوه، ده‌ستیكردووه به دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی بۆ هاووڵاتیان، وه‌ك هێلكه به نرخی 4 هه‌زار و 750 دینار، ئارد به نرخی 40 هه‌زار دینار، ئه‌م نرخانه‌ش جێگیرن و، له‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه نرخى هێلكه‌و ئارد له بازاڕه‌كان، گۆڕ‌انى به‌خۆوه بینیوه‌و، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى هاوڵاتیانى لێكهوتهوه، له‌و میانه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق بڕیاریدا، به‌نرخى پاڵپشتى كرا‌و ئه‌م به‌رهه‌مانه دابین بكات.