نرخی نه‌وت بۆ خوار 85 دۆلار دابه‌زی

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان، نرخی نه‌وتی برێنت بۆ سه‌رو 87 دۆلار دابه‌زی و،نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ (87) دۆلار و (38) سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ڕۆژانی ڕابردوو نزیكه‌ی دۆلار ێك دابه‌زیوه‌.

هاوكات، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ (81) دۆلار و (41) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت..

به‌هۆی هه‌ڵئاوسانی ئابوری و ترسانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌مایه‌پوچبون، نرخی نه‌وت ناجێگیره‌ و به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه‌، له‌ئێستاشدا نیگه‌رانی له‌ كاریگه‌ریی گه‌مارۆكانی وڵاته‌ رۆژئاواییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ به‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌ژمار ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا، قه‌یرانی كه‌می نه‌وتی خاو له‌جیهاندا سه‌ریهه‌ڵدا و، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌ وهه‌ر به‌رمیلێك (130) دۆلاری تێپه‌ڕاند.