سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: ڕێزلێنان لە هەر زانا و داهێنەرێکمان، ڕێزگرتنە لە ناسنامە و مێژووی گەلەکەمان

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23/1/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە زانای كورد دكتۆر فەریاد فازیل عومەردا كرد كه‌ لەلایەن ئه‌كاديماى كوردى، زانكۆی سەڵاحەدین و پارێزگاى هه‌ولێره‌وه‌ ڕێكخرابوو. له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسان و كەسایەتيی ئەكادیمی و ڕۆشنبیرانی هەرێمی كوردستان ئاماده‌ى بوون، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد، […]