به‌هۆى دورخستنه‌وه‌ى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق نرخى دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

دوای بڕیاره‌كانى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و خانه‌نشینكردنى سه‌رۆكى بانكى بازرگانى و خستنه‌ڕووى ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ بازرگانان له‌ بانكی بازرگانی عێراق TBI به‌مه‌به‌ستی كڕینی دراوی بیانی پاڵپشتیكردنى بانكی ناوه‌ندی به‌به‌های 500 ملیۆن دۆلار بۆ بانكی بازرگانی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ گه‌یشتنى دراوى بیانى به‌ تایبه‌ت دۆلار به‌ ده‌ستى بازرگانان، ئه‌مرۆ به‌های دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى به‌رزبووه‌وه‌ و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى بۆ كه‌متر له‌ 160هه‌زار دینار دابه‌زى.

چاودێرانى ئابورى پێیانوایه‌ دابه‌زینی نرخی دۆلار په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ عه‌لی عه‌لاق، له‌و پۆسته‌دا به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كاربوو كه‌ پێشتریش خۆی له‌و پۆسته‌دا بووه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و پێشتر له‌و به‌رپرسانه‌ی عێراق بووه‌ كه‌ دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار بوو به‌رامبه‌ر دینار.