بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموویان دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە چونكە پێكەوەژیان و فەرهەنگی لێبوردەیی شانازییەكی گەوەری گەلی كوردستانە و ئەركی هەموو لایەكمانە كە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین.
لەم كاتەیشدا كە هەموو جیهان گیرۆدەی پەتای كۆرۆنا بووە هیواخوازین خوشك و برا كریستیانەكانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و جەژنەكانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بكەنەوە.
بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
31ـی 3ـی 2020