سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ سودانی كۆبوونه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بۆ تاووتوێكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار،سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ .

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاو و، چاره‌سه‌رییه‌كانی كابینه‌كه‌ی روونكردووه‌ته‌وه‌، به‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌سه‌ر چینی هه‌ژاران.

هه‌روه‌ها سوودانی ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامدانی گۆرانكارییه‌كانی كابینه‌كه‌ كردووه‌، بۆ جێگیركردنی به‌رزونزمی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ وڵاتدا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تـ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ كردۆته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌له‌ بكات له‌ په‌سه‌ندكردنی، له‌وانه‌ش پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی، كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌.