هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (ئەکیتۆ) سەری ساڵی نوێی بابلیى ئاشوورییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تهواوى خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم بۆنەیە مایەی خێر و خۆشی و گەڕانەوەی ئومێد و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و ههموو گەلانی جیهان کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە دووچاری دۆخێکی دژوار و نەخوازراو بوون.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاریی هەموو دامودەزگا فەرمییەکان و لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان پێکەوە دەکەمەوە بۆ پابهندى به ڕێنماییهكانهوه و گرتنەبەری ڕێگەی دروست و پێویست لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخەدا بە سەرکەوتوویی.
کوردستان وەک هەمیشە لانكهى پێکەوەژیان، لێبوردەیی، مرۆڤدۆستییە و ڕۆڵە کریستیانەکانیشی پێکهاتەی ڕەسەن و کۆڵەکەیەکی گرنگی ئەم کولتوورهن کە دەبێ بە هەموو شێوەیەک بیپارێزین و بەهێزتری بکەین.
جەژنی ئەکیتۆ لە خوشک و برایانی کریستیانمان پیرۆز بێت و هیوادارم پێکەوە جەژن و بۆنەکانی داهاتوومان لە دۆخێکی باشتردا، لە سایەی پێکەوەژیان و ئاشتی و ئارامیدا بکەینەوە.
خوای مهزن کوردستان و کوردستانییان و تەواوی گەلانی جیهان بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
31/3/2020