دیجیتال میدیای سپێده
پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق دەوڵەمەندە بەسامانی نەوت، کەچی ھاووڵاتییانی پارێزگاکە بەدەست کەمی نەوتی سپییەوە دەناڵێنن.
ماوەیەکی زۆرە قەیرانی نەوتی سپی لە پارێزگای کەرکووک درێژەی ھەیە و ھاووڵاتییانی پارێزگاکە رۆژانە لەبەردەم وێستگەکاندا نۆرە دەگرن بۆ وەرگرتنی بڕێک نەوتی سپی بەمەبەستی خۆگەرمکردنەوە.
قەیرانی نەوتی سپی لە کەرکووک، قەیرانێکی نوێ نییە بەڵکو ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا سەرھەڵدەدات، لەکاتێکدایە پارێزگاکە بەوە ناسراوە کە دەوڵەمەندە بە سامانی نەوت.
پێشتر وەزارەتی نەوەتی عێراق رایگەیاندبوو کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک لەڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، دوو ملیۆن و ٢٢٣ ھەزار و ٣٣٨ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە.