دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: عێراق پێویستى به‌بوونى هیچ هێزێكى بیانى چه‌كدار له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى نیه، وگوتى: سه‌ردانه‌كه‌شى بۆ فه‌ره‌نسا كرانه‌وه‌یه له‌پێناو دانوستانێكى هاوبه‌شى ئابوورى.
محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاندوه: ئه‌مرۆ سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین وهیواخوازین ئه‌م سه‌ردانه‌مان ببێته هیواى خێر بۆ حكومه‌تى عێراق وباشتركردنى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى وهه‌ماهه‌نگى.
سودانى ئاشكرایكرد: عێراق پێویستى به‌هێزى چه‌كدارى بیانى نیه، به‌لكۆ پێویستى به‌پێداچوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وداڕشتنى نه‌خشه‌ی هه‌ماهه‌نگى دوارۆژ هه‌یه.