له‌ ناحیه‌ی سیروان به‌هۆی كه‌وتنه‌ ناو بیره‌وه‌ دوومنداڵ خنكان

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگه‌یاند: لەگوندی دوانزە ئیمامی سەر بەناحیەی سیروان دوو برای ته‌مه‌ن 8 ، 12 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتونه‌ته‌ ناو بیره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

مقدم بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی پۆلیسی پاریزگای هەڵەبجە ڕایگه‌یاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە بەرواری 25ی 1ی 2023 لەگوندی دوانزە ئیمامی سەر بەناحیەی سیروان دوو برا بەناوەکانی ئارش ئاوات حەمەعلی تەمەن 12 ساڵ و محمد ئاوات حەمەعلی تەمەن 8 ساڵ کەوتونەتە ناوبیرەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاش دەرهینانەوەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هه‌ڵه‌بجه‌ کراون و لەوێ گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی پۆلیسی پاریزگای هەڵەبجە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەهۆکاری خنکانیان لەئاوەکەدا دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان لەبنکەی پۆلیسی سیروان بۆ ڕێکخراوه‌.