ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/1/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز تۆبياس ليندنهر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فيدراڵيى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ڕێز ليندنهر دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا […]