ده‌وڵه‌تى یاسا: دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ قسه‌ى خۆى كرد وبریاره‌كانیشى ئیلزامین

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند: بریاره‌كانى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ئیلزامین وپێویسته‌ لایه‌نه‌ جێبه‌جێكارییه‌كان پێوه‌ى پابه‌ند بن.

محمد ئه‌لزه‌یادى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند: دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ یاسایى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى، داوایكردوه‌ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌شێوازى ده‌ستى بێت، وگوتى: قسه‌ وبریاره‌كانى دادگاش پێویسته‌ وه‌كخۆى جێبه‌جێ بكرێن و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ئێستا دا پێویسته‌ بیر له‌یاسایى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بكه‌ینه‌وه‌ كه‌كاتى ئه‌نجامدانیان نزیكبۆته‌وه‌ ونه‌بوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بۆته‌ هۆى دروستبوونى فه‌راغی ده‌ستورى له‌حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كاندا.

ئاشكرایكرد: پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى له‌عێراق به‌تایبه‌ت كه‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكبۆته‌وه‌ وهیچ ئامارێكى فه‌رمى نیه‌ له‌پێناو هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسا به‌پێى ئه‌و زیادبوونه‌ى له‌رێژه‌ى دانیشتوانى عێراق دا هه‌یه‌، كه‌به‌پێى وه‌زاره‌تى بازرگانى بێت ژماره‌ى دانیشتوان له‌وڵات دا گه‌یشتووه‌ته‌ 42 ملیۆن كه‌س.