دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە 14 و 15ی شوباتدا لە بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوە و دەربارەی ئۆکرانیا گفتوگۆ دەکەن.
کۆبوونەوەکە لە بارەگای سەرەکی ناتۆ و بە سەرۆکایەتی سکرتێری گشتیی پەیمانەکە، یانس ستۆڵتنبێرگ بەڕێوەدەچێت.
گرووپی پەیوەندیی سەربازیی ئۆکرانیا لە 14ی شوباتدا، کۆبوونەوەیەکی جیاواز ئەنجام دەدات و وەزیری بەرگری ئەمریکا، لۆید ئۆستن دەبێتە خانەخوێی کۆبوونەوەکە.
کۆتا کۆبوونەوەی گرووپی پەیوەندیی سەربازیی ئۆکراینا لە رۆژانی 18-20ی کانوونی دووەمدا لە بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەی رامشتاین رۆژئاوای ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و تیایدا وەزیرانی بەرگریی 50 وڵات بەشداربوون و گفتوگۆیان لەسەر پرسی پێدانی تانک بە ئۆکرانیا کرد.