له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له‌ تاران 3 كه‌س بونه‌ قوربانی

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و 3 كه‌س بونه‌ قوربانی.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌منی باڵیۆزخانه‌كه‌یان كوژراوه‌ و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربون.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌بایجان له‌ تارانی پایته‌خت، ئۆرخان ئاسكارۆڤ، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا كوژراوه‌ و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

هه‌روه‌ها میدیاكان هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیان له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان بڵاوكرده‌وه‌، تاوه‌كو ئێستاش ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، كوژرانی به‌رپرسی ئه‌منی باڵیۆزخانه‌كه‌یانی له‌ تاران پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "لایه‌نی ئازه‌ربایجان لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ ئه‌و ڕوداوه‌ ده‌ستپێكردوه‌".

تاوكو ئێستا ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی ئێران، زانیاریان له‌باره‌ی هۆكار و شێوازی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان ئاشكرانه‌كردوه‌.