دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری دهۆك سەردانی هەردوو بنەماڵەی شەهیدانی ماردینیان كرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەرواری 27/1/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری دهۆك سەردانی هەردوو بنەماڵەی شەهیدانی ماردین ( حاجی عبدالله و مەلا ئەحمەد ) رێكانی كرد پرسە و هاوخەمی خۆی گەیاندە هەردووبنەماڵەی شەهیدان و رایگەیاند ئەودەستەی لە پشتی ئەم رووداوە بووە دەبێت ئاشكرا بكرێت.
مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین راگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی چه‌په‌ڵی پشته‌وه‌ی ئه‌م تاوانه كه‌شف ببێت و به سزای عادیلانه بگات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كرد: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا‌و خه‌ڵكی مه‌عنی هه‌رێم كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات.