دیجیتاڵ میدیای سپێده
عوسمان کاروانی کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: ئەوەی لەبەغدا دەگوزەرێت دەرئەنجامی پەرتەوازەیی و بێسەروبەری حیزبە حوکمڕانەکانە، ئەوان هێندەی لەخەمی پلەو پۆست و کۆکردنەوەی پارەدان ئەوەندە لەخەمی بەدەستهێنانی دەستکەوت و مافەکانی گەلی کوردانین.
ئەوئەندامەی کارگێڕی ئەنجومەنی یەکگرتوو باسی لە قوڵبوونەوەی ناکۆکیەکانی ئەودووحیزبە دەکا ت و دەڵێت :ئەوان ئێستا لە بەغداد هەریەکەیان لەبەرەیەکدان و وەکو حیزب لە بەغدان نەک وەکو پێکهاتەێکی نەتەوەیی بۆیە لەڕێکەوتنەکاندا بەغداش مامەڵەیەکی حیزبیان لەگەڵ دادەکات نەک مامەڵەیەکی نەتەوەیی، کەئەمەش شکۆی کوردی لەبەر چاو دەسەڵاتدارانی بەغداد شکاندووە.
وتیشی: ئەگەر جاران ئەو دوو حیزبە کارمەندێکی ئاسایی وڵاتێکیان ببینیایەو باسی کێشەی کوردیان بۆکردبێت، ئێستا لەگەڵ قونسوڵی ووڵاتان کۆدەبنەوە بۆ زەمکردن و شکۆشکاندنی یەکتری.
سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ناوبراو دەڵێت: ئەوە مەسەجی دادگای فیدراڵییە بۆ سودانی و پەرلەمان و هێزە سیاسیە عێراقییەکان کە بۆتان نیە ئێوە چۆنتان بوێت ئاوا لەگەڵ دەورو بەرەکانتان ڕێكبکەون ، ئەم بڕیارە دنیاێك دڵەڕاوکێ و گومان بۆ سەرجەم ڕێکەوتن کان دروست دەکات.
وتیشی: بەبڕوای من بەغداو هەرێم هیچ ئیرادەیەکی ڕاستەقینەیان بۆڕێککەوتن لەگەڵ یەکدی نیە، ئەوەی هەیە چارەسەرێکی پانا دۆڵی و بەڕێکردنی کاتەو هیچی تر.
دەشڵێت: ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی پێی وتین ڕێکەوتنی حیزبی هەموو شتێك نییە و دەبێت هەر ڕێکەوتنێك دەکەیت لەگەڵ بەغداد لەچوارچێوەی دەستووردا شوێنی بێتەوە ئەگەرنا زەمانی نییە و بەدەستور پەت دەخەنە گەردنی هەموو ئەو ڕێکەوتنانە.