دیجیتال میدیای سپێده
یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌له‌ڕابردوودا به‌پاره‌ی پێشوه‌خت نه‌وتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم كڕیوه كۆمپانیایى ترافیگۆره بووه.
ماڵپه‌ری بلومبێرگ بڵاویكردۆته‌وه: كۆمپانیایى ترافیگۆره گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان.
بلۆمبێرگ راشیگه‌یاندوه: بڕیار بوه لهداڤۆس نوێنه‌رانی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم دابنیشن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ونوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان، به‌ڵام چه‌ند خوله‌كێك پێش دانیشتنه‌كه سه‌رۆكى حكومه‌ت دانیشتنه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی دیار بێت، ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌ی توڕه‌كردوه وبڕیاریانداوه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه وئێستاش به‌خێرایی داوای 273 ملیۆن دۆلار ده‌كه‌ن كه‌پاره‌ی پێش وه‌خته‌ى نه‌وته وپێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی بلومبێرگ، حكومه‌تی هه‌رێم له‌مانگی شه‌شی ساڵی ڕابردوودا 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌و كۆمپانیایانه قه‌رزدار بوه كه‌نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كڕن.
له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا كه‌ناردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان ناده‌ستورییه وبه‌مه‌ش كۆتایی به‌ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم هێنا.