دانیمارك.. له‌یه‌ك رۆژ دا سێ كۆپى له‌قورئانى پیرۆز سووتێنران

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

رۆژى هه‌ینى كه‌سێكى نه‌ناسراو كۆپییه‌كى قورئانى پیرۆز له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى روسیا له‌كۆپنهاگنى پایته‌ختى دانیمارك سوتێندرا، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ سێیه‌م كۆپى قورئانى پیرۆز كه‌له‌و وڵاته‌ دا له‌ماوه‌ى یه‌ك رۆژ دا ده‌سووتێندرێت.

باڵیۆزخانه‌ى روسیا له‌پایته‌ختى دانیمارك رایگه‌یاند: سوتاندنى كتێبى پیرۆزى موسڵمانان كه‌قورئانى پیرۆزه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌كۆپنهاگن سوتێندرا.

راشیگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانى دانیمارك لایه‌نگرن له‌و كرده‌وانه‌ دا كه‌سووكایه‌تى ئاشكرا به‌هه‌ست وسوزى موسڵمانانى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن،

وئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ئه‌م كرده‌وانه‌ش دوورن له‌ئازادى راده‌ربرٍین ودیموكراسى، به‌لكۆ ئیستفزازى وجاهلییه‌ته‌ وئامانج لێى دروستكردنى ڕق وكینه‌ له‌نێوان ئایینه‌كان ودروسكردنى ناكۆكییه‌ له‌نێوان شارستانیه‌كاندا.

باڵیۆزخانه‌ى روسیا له‌كۆپنهاگن داواى له‌به‌رپرسانى دانیمارك كردوه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ رابگرێت وسزاى تاوانبارانیش بدات، وتا ئێستاش ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ دیار نیه‌ كه‌قورئانى پیرۆزى له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌یان ئه‌نجامدراوه‌.