دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: له‌ڕێگای یاسای نه‌وت و گازه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غداو هه‌رێم و ڕێكده‌خرێن و،ده‌شلێت: شاندێك ده‌نێرینه واشنتون بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسێیه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی یاسای نه‌وت وگازه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت رێكده‌خرێن.
له‌باره‌ی به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار سودانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ساڵانێك بوو له حكومه‌ته‌كانی پێشودا ئاماده‌نه‌بون فرۆشتنی دۆلار رێكبخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه ڕێكار و بڕیاری گرنگمان هه‌یه كه به‌شدارن له گه‌یشتن به چاكسازیی ئابوریی پێكهاته‌یی له سیستمی دارایی و بانكیدا، كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردودا له ڕێگه‌ی په‌نجه‌ره‌ی فرۆشتنی دراوه‌وه بازرگانی شێواوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وه‌ێت، شاندێك بنێرینه واشنتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسێیه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار.