دیجیتال میدیای سپێده
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمانان رایگه‌یاندوه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌وا نییه بێده‌نگیی بكرێ له‌و سوكایه‌تییه به‌رده‌وامانه كه ئاڕاسته‌ی ئیسلام و موسڵمانان ده‌كرێن.
یه‌كێتی جیهانى زانایانى موسڵمانان داوا له‌ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان ده‌كات ڕێكاری پراكتیكی جددی دژ به‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بگرنه‌به‌ر كه‌بێڕێزی به‌پیرۆزییه‌كانمان ده‌كات، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه قورئانی پیرۆز وپێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وسلم)، چونكه ئێمه باوه‌ڕمان ته‌واو نابێت هه‌تا خۆشه‌ویستیمان بۆ كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زۆرتر ومه‌زنتر نه‌بێت له‌خۆشویستنی خودی خۆمان وماڵ وخێزان ومنداڵه‌كانمان، یه‌كێتی جیهانى زانایانى موسڵمانان داوایان لێده‌كات كه‌ته‌نها ده‌ستكۆتا نه‌بن ته‌نها به‌نواندنی ناڕه‌زایه‌تی و پێناخۆشبوون، به‌ڵكو به‌كرده‌وه وبه‌هه‌ڵسوكه‌وتی كرداری ئه‌وه بسه‌لمێنن، جا ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ مه‌زنی قورئانه پیرۆزه‌كه‌مان وپێغه‌مبه‌ره سه‌روه‌ره‌كه‌مان (صلی الله علیه وسلم) نه‌جوڵێین وهه‌ڵوێستی جیددی وه‌رنه‌گرین ئه‌ی ئیتر بۆ چیتر بجوڵێین وهه‌ڵوێست وه‌ربگرین؟
هاوكات داوا له‌ئوممه‌تی ئیسلامی ده‌كات یه‌كڕیز بن وبه‌هه‌موو هۆكاره شه‌رعییه‌كان به‌رگری له‌پیرۆزییه‌كانمان بكه‌ین، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌و سوكایه‌تی وبێڕێزیانه ئاڕاسته‌یه بۆ سه‌راپای ئوممه‌تی ئیسلامیمان.
له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێتی جیهانى زانایانى موسڵمانان نامه‌یه‌كی هۆشداری ئاڕاسته‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ت وپارتانه ده‌كات كه‌هه‌ڵده‌ستن به‌بێڕێزی كردن به‌پیرۆزییه‌كانی ئوممه‌ته‌كه‌مان، كه‌په‌یڕه‌وانی ده‌گاته دوو ملیار كه‌س، چونكه ئه‌و پێشێلكاریانه تیرۆرێكی ڕاسته‌قینه‌ن، ڕقلێبوون وكینه‌بازیی وتوندڕه‌ویی وتیرۆر دروست ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ڕه‌شه له‌ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، له‌و پێگه‌یه كه‌هه‌ستی دوو ملیار موسڵمان بریندار ده‌كات.
هه‌روه‌ها داوا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات به‌رله‌وه گه‌وره‌تر ببێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای گرێدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرای نائاساییه‌وه. هاوكات داوا له‌ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا ونائاسایی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكه‌كان یان وه‌زیره‌كانیان گرێبدات بۆ تاوتوێكردنی جێكه‌وته‌كانی ئه‌و پێشێلكارییه كه‌چه‌ندینجاره دووباره ده‌بنه‌وه.
راشیگه‌یاندوه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا نییه بێده‌نگی بكرێ‌له‌و سوكایه‌تییه به‌رده‌وامانه كه‌چه‌ندین ساڵه ته‌نها ئاڕاسته‌ی ئیسلام و موسڵمانان ده‌كرێن.