کۆمپانیای نیسان زیاتر لە 500 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

کۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی، بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، بەهۆی بوونی کێشەیەک لە بزوێنەردا کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گڕگرتن، زیاتر لە 527 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە.

وەزارەتی کێڵگە، ژێرخان، گەیاندن و گەشتوگوزاری ژاپۆن، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە کۆمپانیای نیسان، ژماره‌یه‌ك راپۆرتی تایبەت بە هەڵەی پارچەی بزوێنەر پێگەیشتووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەت، کۆمپانیای نیسان بەهۆی بوونی کێشە لە پارچەیەکی ناو بزوێنەری کارەبایی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گڕگرتنیان، بڕیاری کشاندنەوەیانی داوە، تا ئێستاش پێنج ئۆتۆمبێلی درووستکراوی نیسان گڕیان گرتووە و شەش ئۆتۆمبێلی دیکەی دروستکراوی هەمان کۆمپانیاش نیمچە سووتاون.

لە راپۆرتەکانی تایبەت بە هەڵە و کەموکوڕیدا ئەوە خراوەتەڕوو کە کێشەکە لە پارچەیەکی تایبەت بە سیستمی "خستنەکار-وەستاندن"ی بزوێنەرەکاندایە و ئەگەری هەیە ئەو کێشەیە ببێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکە.

کۆمپانیای نیسان دوای گەیشتنی ئەم راپۆرتانە، بڕیاریدا 527 هەزار و 491 ئۆتۆمبێل لە مۆدێلەکانی مینی ڤانی سێرێنا، ئێكستره‌یڵ و مینی ڤانی لاندی لە بازاڕەکان بکشێنێتەوە.

ئەم ئۆتۆمبیلانە لە نێوان ئەیلوولی 2010 بۆ حوزەیرانی 2017 دروست کراون.