ئامێدی -KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی ڕایگەیاند، تا ئێستا ڕەوشی کەرەنتینکراوانی کۆمەڵگای قەدش باشە و هەموو حاڵەتە پشکنراوەکان 'نێگەتیڤن'.
کۆمەڵگای قەدش سەر بە قەزای ئامێدییە و بەهۆی تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩)ەوە کە تێکەڵی خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە بووە لەلایەن تەندروستیی قەزای ئامێدییەوە کەرەنتین کراوە.
د. شاکر ڕدێنی، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: 'پشکنینەکان بەردەوامن و کۆمەڵگەکە لەژێر کۆنترۆڵی تەندروستیدایە و تا ئێستا ٧١ پشکنینمان کردووە و هەموویان 'نێگەتیڤ' دەرچوون.
گوتیشی: 'هەموو ئەو کەسانەی پێشتر پشکنینمان بۆ کردوون تێکەڵییان لەگەڵ ئەو کەسە تووشبووە هەبوو، بەڵام خۆشبەختانە هەموویان نێگەتیڤن و کۆمەڵگەکە کەرەنتین کراوە و بەردەوام پشکنینیان بۆ دەکرێت."
کــاروان بـــاعەدری