دیجیتاڵ میدیای سپێده
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 28/1/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە (د. خانزاد ئەحمەد) ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان كرد. لەدیدارەكەدا د. خانزاد باسی لە ئەرك و كارەكانی ئەنجومەنەكە كرد و تیشكی خستە رۆڵی بەهاباڵاكانی خێزانی كوردی و چۆنیەتی پاراستن و پێگەیاندنی رۆڵەكانی داهاتوو بە كلتوری كوردەواری خۆمان. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تەئكیدی لە هەڵوێستی نەگۆڕی یەكگرتووی ئیسلامی كردەوە لە پرسی مافی ژنان كە لە چوارچێوەی مافە پارێزراوەكانی لە ئیسلامدا و پێویستە هەموولایەك پارێزەری كلتور و ئاینی گەلەكەمان ببن و ئافرەت نەكرێتە كاڵا بۆ مەرامی كەسانێك كە دژ بە بنیادی كۆمەڵایەتی گەلەكەمان هەنگاو دەنێن. لەم دیدارەدا شاندی میوان سوپاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و رۆڵی كارایی و هۆشیاری كادرانی یەكگرتوو لە گشت بوارێك بەرز نرخاند.