لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی هیندستان لە ویلایەتی مادهیا پرادیش ناوەڕاستی وڵاتەکە، فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی تویتەری هێزەکانی ئاسمانیی هیندستاندا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، رووداوەکە لە نزیک شاری گوالیۆر روویداوە و تیایدا فڕۆکە جەنگییەکان لەکاتی مەشقدا کەوتوونەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هەردوو فڕۆکەکە لە بنکەی هێزەکانی ئاسمانیی گوالیۆر دەستیان بە فڕین کردووە و، لە یەکێکیاندا دوو فڕۆکەوان و لەوی دیکەشیاندا یەک فڕۆکەوان هەبووە.
بەپێی هەواڵە ناوخۆییەکانی هیندستان، فڕۆکەکان لە جۆری "Sukhoi-30" و "Mirage 2000" بوون و لە ئەنجامدا یەکێک لە فڕۆکەوانەکان گیانی لەدەستداوە.
كاربهدهست له هیندستان، ئادارش کاتیار، بە ئاژانسی هەواڵی پرێس ترەستی هیندی راگەیاندووە، دوو فڕۆکەوانەکەی دیکە بەشێوەیەکی سەلامەت خۆیان لە فڕۆکەکە هەڵداوەتە خوارەوە، ئەوەشی خستووهتەڕوو روون نییە دوو فڕۆکەکە بەیەکیاندا داوە یان نا.
فەرمانڕەوای ویلایەتەکە، شیڤراج سینگ جۆنهان، لە هەژماری خۆی لە تویتەر بلاویکردەوە کە ئیدارەی خۆجێیی بەشداریی لە کارەکانی هاوکاریدا دەکات.