دیجیتاڵ میدیای سپێدە
ئه‌مڕۆ فرۆكه جه‌نگیه‌كانى توركیا بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له ناوچه‌كانى چیای مه‌تین بۆردومانكرد.
په‌یامنێرى سپێده له شێلدزێ رایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى توركیا گوندی گوهه‌رزێ ی له زنجیره‌ی چیاكانى مه‌تین بۆردومان كرد، كه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی شیلادزی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له باكووری پارێزگای دهۆك، هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێرى سپێده له شێلادزێ فڕۆكه‌كانى توركیا بنكه و باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ی كردوه‌ته ئامانج به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی بزانرێت.