قودس.. ئیسرائیل 9 فه‌ڵه‌ستینى ده‌ستگیر ده‌كات كه‌منداڵیشیان له‌نێودایه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-01-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

هێزه‌كانى سوپاى ئیسرائیلى داگیركار، ئه‌مرۆ له‌شارى قودس 9 هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌منداڵیشیان له‌نێودا بووه‌ له‌هه‌ر یه‌كه‌ له‌ناوچه‌كانى به‌یت حه‌نینا وسه‌لوان دا.

ده‌سته‌ى كاروبارى دیلگراوان وئازادكراوانى فه‌ڵه‌ستینى بڵاویكردۆته‌وه‌: له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ناوچه‌كانى به‌یت حه‌نینا وسه‌لوان له‌قودسى پایته‌ختى فه‌ڵه‌ستین، هێزه‌كانى پۆلیسى ئیسرائیلى 9 گه‌نجیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌مێردمنداڵیشیان له‌نێودایه‌.

هه‌روه‌ها له‌جه‌به‌ل ئه‌لموكه‌بیر، له‌قودس رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌كانى ئیسرائیل وگه‌نجانى فه‌ڵه‌ستینى دا دروستبووه‌ وهێزه‌كانى ئیسرائیلى گازى فرمێسك رێژ وگوله‌ى راسته‌قینه‌یان به‌كارهێناوه‌.

هه‌روه‌ها له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌رامه‌لڵا وگوندى عوجا به‌پشتیوانى سوپا جوله‌كه‌ نشینه‌كان هێرشیان كردۆته‌وه‌ سه‌ر ماڵى فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و زیانێكى زۆریان پێگه‌یاندوه‌.

له‌سه‌ره‌تایى ساڵى نوێوه‌ تا ئێستا فه‌ڵه‌ستین دۆخێكى ناهه‌موارى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌هۆیى به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى فه‌ڵه‌ستینى به‌تایبه‌ت كه‌مپى جه‌نین، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ 10 هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینى شه‌هید كراون وله‌به‌رامبه‌ریشى دا فه‌ڵه‌ستینیه‌كان 10 كه‌سى جوله‌كه‌یان كوشت.

له‌سه‌رتایى ساڵه‌وه‌ تا ئێستا ئیسرائیل 32 هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینیان شه‌هید كردوه‌ كه‌ژن ومنداڵیشیان له‌نێودا بووه‌ وهه‌روه‌ها نزیكه‌ى 500 كه‌سیشیان ده‌ستگیركردوه‌.