دیجیتال میدیای سپێده
له‌ئه‌نجامی هاوكاریكردنی روسیا له جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا، ئه‌مریكا سزای به سه‌ر حه‌وت دامه‌زراوه‌ی ئێرانی‌دا سه‌پاند.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا بڵاویكردۆته‌وه هاتووه، ، حه‌وت قه‌واره‌ی ئێرانی‌یان بۆ لیستی گه‌مارۆ بازرگانیه‌كانی وڵاتهكایان زیادكردووه.
ئاماژهبهوهشكراوه،هۆكاری سه‌پاندنی سزاكان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه،كه ئه‌و لایه‌نانه هاوكاری سه‌ربازی روسیایان كردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان.
له ساڵی 2018ـه‌وه حكومه‌تی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر سه‌دان كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی ئێرانی‌دا سه‌پاندووه. پێشتر ئه‌مریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشوودا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه، كه ساڵی 2015 له ڤییه‌ننا واژۆ كرا، له به‌رامبه‌ریشدا تاران هه‌نگاو به هه‌نگاو پابه‌ندبوونه‌كانی به رێككه‌وتننامه‌كه‌وه كه‌مكرده‌وه.