بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌یى خۆى راگه‌یاند بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق بۆ پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بانكى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند،" ئاماده‌ین بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان وچاكسازى كه‌پێویستى به‌سه‌رچاوه‌ى دارایى زۆر هه‌یه‌".

سه‌لیم روحانا به‌رپرسى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان له‌بانكى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند: بانكى نێوده‌وڵه‌تى روڵى گرنگى ده‌بێت له‌رووى هونه‌رى وهزرییه‌وه‌، وئاماده‌كارى ده‌كات له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ پشتیوانیكردنى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان وچاكسازى كه‌پێویستى به‌داهاتێكى زۆریان هه‌یه‌.