بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،١ پلە لە باشووری رۆژهەڵاتی فلیپینی ههژاند.
پەیمانگای زانستەکانی گڕکان و بوومەلەرزەی فلیپین، ئاشکرایکرد، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،١ پلە لە دووری نزیکەی ١٤ کیلۆمەتر لە ناوچەی نیو باتان شاری داڤاو دی ئۆرۆ-ی کەناراوی هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە کە لە چەندین شار هەستی پێکراوە، لە قوڵایی ١١ کیلۆمەتردا داوە.
لە کاتێکدا هۆشداری لە شەپۆلەکانی پاشلەرزە درا، ئەوەش ئاشکرا کرا کە سەرچاوەی بوومەلەرزەکە جوڵانەوەی پێكهاتهیی بووە.
هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا رانەگەیهندراوە.
فلیپین کە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین جموجۆڵی بوومەلەرزەیی تێدا دەبیندرێت، دەکەوێتە پشتێنەی بوومەلەرزەی زەریای هێمن کە بە "بازنەی ئاگر" دەناسرێت.