ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى دۆخى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بریاره‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌باره‌ى دۆخى عێراق ئه‌نجامبدات.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاندوه‌: كه‌كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌باره‌ى دۆخى عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ین.

پێشتر نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو: كه‌ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی عێراق بخرێته‌ به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان.

جینین بلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق، رایگه‌یاندبوو: له‌دانیشتنێكی تایبه‌تدا وتارێك له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات سه‌باره‌ت به‌دۆخی عێراق له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ئه‌منی وئابوری، هاوكات سێ دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌بارودۆخی عێراق ده‌خاته‌ڕو.