ئۆپیك پڵه‌س پابه‌ندی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت به‌رێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل ده‌بێت

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئۆپیك پڵه‌س كه‌وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی ئۆپیك كه‌وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وته‌ و ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك پێكهاتوون، رایگه‌یاند :به‌رده‌وامی به‌بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت به‌رێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل تا ساڵی 2023 ده‌ده‌ن، كه‌له‌ 5ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ركرا.

لیژنه‌ى به‌دواداچوونى هاوبه‌شى وه‌زیرانى گروپى ئۆپێك پڵه‌س كه‌له‌ 13 وڵات پێكدێت به‌سه‌رۆكایه‌تى سعودیه‌ و 10 وڵاتى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ى ئۆپێك به‌سه‌رۆكایه‌تى روسیا، به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین كۆبوونه‌ته‌وه‌، وهه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ داتاكانی نه‌وتی خاو له‌تشرینی دووه‌م وكانوونی یه‌كه‌می 2022 كردووه‌ وئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌: گرووپی ئۆپیك پڵه‌س پابه‌ندی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت به‌رێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل تا ساڵی 2023 ده‌بێت كه‌له‌ 33هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك له‌ 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 ده‌ركراوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌گرنگی پابه‌ندبوونی ته‌واوی سه‌رجه‌م وڵاتان به‌و بڕیاره‌ وجه‌خت له‌پێویستی میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و زانیاری ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی هاوبه‌شی وه‌زیره‌كان، له‌ 3ی نیسانی 2023 ئه‌نجامده‌درێت.