له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا ئاستی ئاوی هه‌ردوو به‌نداوی دوكان وده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتووه‌ته‌ 24 ملیۆن مه‌ترسێجا

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد: له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا ئاستی ئاوی هه‌ردوو به‌نداوی دوكان وده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتووه‌ته‌ 24 ملیۆن مه‌ترسێجا.

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌،ئاستی ئاو له‌به‌نداوه‌كاندا به‌رێژه‌یه‌كی باش به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌: له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا ئاستی ئاوی هه‌ردوو به‌نداوی دوكان وده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتووه‌ته‌ 24 ملیۆن مه‌ترسێجاو له‌و بڕه‌ 19 ملیۆن مه‌تر سێجا گلدراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: به‌شێك له‌به‌نداوه‌ بچووكه‌كان سه‌رڕێژی كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاستی ئاو له‌به‌نداوه‌كانی چه‌مرگه‌، دێوانه‌، توره‌جار، خنس كه‌له‌كۆتایی ساڵی 2022دا كاره‌كانی دروستكردنیان ته‌واوكرا، به‌راده‌یه‌كی باش زیادیكردووه‌.