دیجیتال میدیای سپێده
بەهۆی بارینی بەفرەوە، بەڕێوەبەرایهتی پەروەردەی قهزای پێنجوێن دهوامی دوانیوەڕوانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی له سنوری قهزاكه راگرت.
بەڕێوەبەرایهتی پەروەردەی پێنجوێن له بڵاوكراوهیهكدا رایدهگهیهنێت،" پاش ڕاوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سنوری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی دوانیوەڕوانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە قۆناغی (1بۆ12) تەنها بۆ ڕۆژی پێنج شەممە 2023/2/2.