ئه‌مڕۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جینین هێنیس-پلاسخارت، دوایین پێشهاته‌كانی عێراقى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى خسته‌ڕوو.
جێنین پلاسخارت وتى: ئاڵنگارییه‌كانى عێراق له شه‌و و ڕۆژێكدا سهریههڵنهداوهو هیچ حكومه‌تێك ناتوانێت به ته‌نیا ئه‌مه ئه‌نجامبدات و چاره‌سه‌ر بكات.
جێنین پلاسخارت وتى: له هه‌موو شتێك گرنگتره كه لایه‌نه سیاسییه‌كان و لایه‌نه كاراكانى دیكه به‌رژه‌وه‌ندی وڵات له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه دابنێن، ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كى هاوبه‌شه‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.
له به‌شێكى قسه‌كانیدا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێم و به‌غداش، پلاسخارت وتى: هیوادارین كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی ڕێگری له دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی بودجه نه‌كات. له‌بری ئه‌وه ئاواته‌خوازین به‌غدا و هه‌ولێر هاندانیان بمێنێته‌وه تا بگه‌نه ڕێككه‌وتنێكى به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌وه‌شى وت: به‌داخه‌وه هێشتا ناكۆكییه‌كان له‌نێوان پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌رى نه‌رێنى به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و و گه‌له‌كه‌ى به‌جێده‌هێڵێت.
نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئه‌وه‌شى وت: پێًویسته به په‌له سازانی خێرا له‌سه‌ر ناكۆكییه دارایی، كارگێڕییه‌كان، ئه‌منی و هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت.