دیجیتاڵ میدیای سپێده
كۆشكی سپی راگه‌یاند بایدن پابه‌ندیی ئه‌مریكای بۆ هاوكاریكردنی عێراق دوپاتكرده‌وه.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ جۆو بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌ی كرد بۆ دوپاتكردنه‌وه له پابه‌ندبونی ئه‌مریكا به عێراق و ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بایدن پابه‌ندبونی ئه‌مریكای به رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق دوپاتكرده‌وه و ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد بۆ به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، له په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا باسیان له كارنامه‌ی ئابوری سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌و سیاسه‌تانه كرد كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه به ته‌واوی پشتگیریی بكات، بایدن پێشوازی له سه‌ردانه‌كه‌ی داهاتوی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه هه‌فته‌ی داهاتو ده‌گه‌نه واشنتن بۆ تاوتوێكردنی زیاتری ئه‌م به‌رنامانه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ئه‌و دو سه‌ركرده‌یه دوباره پابه‌ندبونی خۆیان به دڵنیابون له‌وه‌ی كه داعش هه‌رگیز ناتوانێت جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له گه‌لی عێراق یان ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بكات، هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا بانگهێشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد بۆ كۆشكی سپی.
په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی بایدن و سودانی له‌كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له دو مانگه عێراق روبه‌ڕوی قه‌یرانی دابه‌زینی به‌های دراوه‌كه به‌رامبه‌ر به دۆلار بوه‌ته‌وه و له ئێستا به‌های 100 دۆلار زیاتره له 172 هه‌زار دینار له بازاڕه‌كاندا، له‌كاتێكدا له بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه رۆژانه 100 دۆلار به 146 هه‌زار و 500 دینار ده‌خرێته‌ڕو.