دیجیتاڵ میدیای سپێده
له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆدا له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه دوو له قوربانیه‌كان ئافره‌تن، هاوكات كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به‌شى فریاگوزارى خێرا له نه‌خۆشخانه‌ى حاجیاوا بڵاوى كرده‌وه: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامى ڕووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای نێوان بالیسان- شكارته له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو كه‌سێكى دیكه‌ش بریندار بوو، كه روداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تاكسی و بارهه‌ڵگرێك كه‌وته‌وه.
دواى ڕووداوه‌كه‌ش ته‌رمى قوربانیه‌كان بۆ پزیشكى دادى گوازرانه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن به‌شى هێڵكارى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ده‌ستى پێكرد تا هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت.