دیجیتاڵ میدیای سپێده
هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل هەڵمەتێکی نوێی دەستگیرکردنیان لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجامدا و تا ئێستا ٨ گهنجی فەلەستینی دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل هەڵمەتێکی نوێی دەستگیرکردنیان لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجامدا، تا ئێستاش ٨ گهنجی فەلەستینی دەستگیرکراون.
ئەم هەڵمەتە لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داگیرکردنی قودس بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا ٨ فەلەستینی دەستگیرکران، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای ئاسایشی گشتی و هێزەکانی پاسەوانی سنووری پۆلیسی ئیسرائیل بوون گەڕان بەدوای ئەو شتانەی کە بە گومانلێکراو وەسفی کردووە.
لە بەرامبەردا ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی ڕایگەیاندووە کە ئەو هەشت فەلەستینییە لە ناوچەکانی جێنین، تولکۆم، هیبرۆن و ئەریحا دەستبەسەر کراون، دوای ئەوەی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانیان و پشکنینیان بۆ کراوە.
ههروهها وهك كاردانهوهی ئهم ههلمهته له شاری ئەریحا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان فەلەستینییەکان و هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل ڕوویدا.