دیجیتال میدیای سپێده
هاوپه‌یمانی نه‌سر رایگه‌یاند: پێداچوونه‌وه به‌رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا وعێراقدا ده‌كرێت.
عه‌قیل ردێنی، سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانی نه‌سر ڕایگه‌یاندوه: له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ واشنتۆن كۆمه‌ڵێك دۆسیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته تاوتۆێدهكرێت، كه‌یه‌كێكیان پێداچوونه‌وه‌یه به‌بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا وبه‌های دۆلاره.
راشیگه‌یاند: ده‌بێت حكومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، پشت به‌بژارده ناوخۆییه‌كان ببه‌ستێت، ئه‌ویش رێگریكردنه لهقاچاخچێتی و، دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگاوی نوێیه بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان له‌نێوان كه‌رته‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
بڕیاره له 7ى ئه‌م مانگه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات، كه‌به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی دابه‌زینی به‌های دیناره به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.