فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌شدارى له كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و لیژنه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه تا بابه‌تى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى فراكسیۆن نه‌خرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان داواى له فراكسیۆنى یه‌كگرتووكردوه به‌شدارى بكات له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى یاساى كۆمسیۆن و هه‌ڵبژاردن، فراكسیۆنی یه‌كگرتووش داواكه ره‌تده‌كاته‌وه، تا بابه‌تى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ده‌خرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه
سه‌رچنار ئەحمەد بڕیارده‌رى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان به سپێده‌ى راگه‌یاند: ئێمه به‌شدارى هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌مان و لیژنه‌كان ناكه‌ین تا بابه‌تى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى فراكسیۆن نه‌خرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه.